فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتکردنی سێ هەڵسووڕاوی کرێکاری بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم
سێشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۲   |  12-09-2023

ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتەکانی ڕژیمەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە پێوەند لەگەڵ هەر بەشدارییەک لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکان لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینیدا هۆشداریان پێداون و هەڕەشەیان لێکردوون.
شایانی باسە کە ئەم سێ هەڵسووڕاوە کرێکارییە پێشتریش چەندین جار بەهۆی چالاکیی سەندیکایی و کرێکارییەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون.