”ئەنجومەنی سێنفیی مۆعه‌لیمانی سنە – کەڵاتەرزان ” ئێوارەی ڕۆژی جومعە ٢٣ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە له ڕێگه‌ی پەیوەندیی تەلەفۆنییه‌وه، کۆمەڵێک لە مۆعه‌لیمان و چالاکانی سنفیی كوردستانیان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده كردووه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ئەو ئەنجومەنە، مۆعه‌لیمانی بانگ كرا‌و بۆ ئیتلاعات ده‌بێ كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه خۆیان به ستادی خه‌به‌ری ئیتلاعاتی سنه بناسێنن. ئەو کەسانەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون بریتین لە: “محەمەد ڕەزا مورادی“، “مەجید کەریمی“، “سەڵاح حاجی میرزایی“، “نەسرین کەریمی” و ”کورۆش عزەت ئەمینی“. ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان له درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هیچ هەڕەشە و دەستبەسەرکرانێک نابێتە هۆی پاشه‌كشه‌ی فه‌رهه‌نگیان و ئێمە سوورین لەسەر وەدەست هێنانی مافە ڕەواکانمان .