بانگهێشتی ٣ هەڵسووراوای كرێكاری بۆ دادسه‌رای ئینقلابی شاری قودس
هەینی ۱۵-۰۷-۱۴۰۱   |  07-10-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، سێ هەلسووراوی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئێران نژاد”، “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو” و “مورته‌زا سه‌یدی” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادسه‌رای ئینقلابی شاری قودسه‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه، ئه‌و سێ هەلسووراوە کرێکاریە ئه‌بێ ڕۆژی ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به مه‌به‌سه‌تی به‌دواداچوونی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشتر خراوه‌ته پاڵیان سه‌ردانی دادسه‌رای ئینقلابی شاری قودس بكه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” ئێستا له زیندان دایە و چوار ساڵ سزای زیندانی ته‌عزیری تێپه‌ڕ ده‌كات. شایانی باسه كه ئه‌و سێ هەلسووراوە كرێكاریه تۆماتبارن به دامه‌زراندنی ڕێكخراوی كرێكاری به ڕوانگه‌یه‌كی ماركسیستی بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌منییه‌تی میللی.