بانگهێشتی چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بۆ دادسەرای گشتی مەریوان
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022
”سەلاح ئازادی” یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان بۆ دادسەرای گشتی ئەو شارە بانگهێشت کرا. دادسەرای گشتی مەریوان ئەو چالاکە سێنفییەی بە “پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، تێکدانی بیروڕای گشتی و لایەنگەری لە حیزبە کانی کوردستان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە، تۆمەتبار کردووە.
سەلاح ئازادی بەپێی ئەو بانگهێشت نامەیە کە رۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە بەدەستی گەیشتووە، دەبێ تا ٥ ڕۆژ دوای ئەو ڕێکەوتە لە دادسەرای گشتی شاری مەریوان ئامادە بێت. ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە، سەلاح ئازادی بانگهێشتی پۆلیسی فەتای مەریوان کرابوو و پاش لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتبوو، هەروەها دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی ١ی لێپرسی دادگای مەریوان کرابوو.