بانگهێشتی ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی شاری سنه بۆ دادسه‌رای ئینقلابی ڕژیم
یەکشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۱   |  11-09-2022
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌وان و چالاكێكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “ئیجلال قه‌وامی حسێن ئاوا“، له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئه‌وو بانگهێشتنامه‌یه، ناوبراو ئه‌بێ له‌ماوه‌ی كه‌متر له پێنج ڕۆژدا به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتی خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری سنه بناسێنێت.