بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بانگکرا.
ئەم هاووڵاتییە بەپێی بەڵگەیەک کە لە ڕۆژی ١٣ی گوڵان پێی گەیشتووە، دەبێ لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگەدا بە مەبەستی ئاخرین بەرگری لەخۆی لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان ئامادە بێت. ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە پاش بانگکرانی بۆ لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان، بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لێپسینەوەێ لێکرا و پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو. جێگای ئاماژەیە، بەهمەن نادری لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن سزای نەختی سزا دراوە و ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ بە بوونی خۆی لە دادگای شۆڕشی کرماشان پێی ڕاگەیەندراوە.