فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی ساسان چەمەن ئارا لە لایەن بەشی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، “ساسان چەمەن‌ئارا” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ئیلام، بە مەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری سەبارەت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپەکان و ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزام”، لە لایەن لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام بانگ کراوە.
ساسان چەمەن‌ئارا بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی بانگکران و سامانەی سەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسی خۆیدا باسی لە بانگکرانی خۆی و ئامادەبوون لەم ناوەندە دادوەرییە لە ماوەی ٥ ڕۆژی داهاتوودا کرد. جێگای ئاماژەیە، سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، سێ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ساسان چەمەن‌ئارا لە تاران و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر و گواستبوویانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام. ساسان چەمەن‌ئارا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، پاش ١٠٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا، لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.