بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا “سەجاد مۆرادی وندان”، چالاکی مەدەنی و خەڵکی ئاودانان، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیلام، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەریدا بانگ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تۆمەتبارکراوە بە “هاندان و بەلاڕێدابردنی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات”، “بەڕێوەبردنی گرووپ و دەستە، بەمەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایشی گشتی”، “گواستنەوە و دروستکردنی ماددەی تەقێنەرەوە” و “بێڕێزیکردن بە ڕێبەری”. بەپێی ئەم ئاگادارینامەیە، دانیشتنی دادگای سەجاد مۆرادی وندان لە لقی دووی دادگای شۆرشی ئیلام لە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ بەڕێوەدەچێت. جێگای ئاماژەیە، سەجاد مۆرادی وندان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، دوای بیست ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندی ئیلام ئازاد کرابوو.