بانگکرانی ٤٠ خوێندکاری زانکۆی تەورێز لە لایەن کومیتەی ئینزباتی
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکوی علووم پزیشکی تەورێز لە ئاست ژەهراوی کردنی خوێندکاران لە شارەکانی ئێران، لانیکەم ٤٠ خوێندکاری ئەم زانکۆیە لە لایەن کۆمیتەی ئینزباتییەوە بانگ کراون.
لەم پێوەندەدا، شوڕاکانی سێنفی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاندووە: بانگ کرانی ئەم ٤٠ کەسە لە پێوەند لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی رێکەوتی ١٦ی ڕەشەممە ئەم خوێندکارانە دژ بە ژەهراوی کردنی خوێندکاران لە شارەکانی ئێران بووە.