فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی ٩ هەڵسووراوی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە بۆ دادگا
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٩ کەس لە هەڵسووراوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی شاری سنە بە ناوەکانی دلێر ئەسکەندەری، گوڵناز قەدیمخانی، هاوژین لەتیفی، ئارمین شەریفە، موزەفەر ساڵحنیا، تۆفیق مەحموودی، زاهید مورادیان و شەیس ئەمانی بەمەبەستی بەرگری لە خۆیان لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بۆ لقی دووی بازپورسی شاری سنە بانگ کراون. بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەم ٩ هەڵسووراوە کوردە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپ و ڕێکخراوە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگەی سیستەمی (سەنا) ی سەر بە دەزگای دادوەرەیی ڕژیمەوە بانگکراون.
دلێر ئەسکەندەری کە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ بانگکراوە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: “دوای سەردانم بۆ لقی دوو و تۆمارکردنی وتە و بەرگرییەکانم، بڕی سەد ملیۆن تمەنم وەکوو بارمتە بە مەبەستی ئامادەبوونم لە دانیشتنەکانی دیکەی دادگادا داناوە.”

شایانی باسە ئەم ٩ هەڵسووراوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگکراون و دەستبەسەر کراون و هەندێکیشیان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.