فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی پێنج بەڕێوەبەری کاناڵی ئینستاگڕمی لە شاری شنۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە
سێشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۳   |  21-05-2024

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵان، پێنج کەس لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان و بەڕێوەبەرەکانی لاپەڕەی ئینستاگرامی “شنۆیەکەم” بە ناوەکانی “هەژار مەحموودی، دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم و زاهیر حاجیپوور” دوای بانگکرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەژار مەحموودی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بەڕێوەبەری سەرەکی لاپەڕەکە، دڵشاد شاداب تەمەن٣٢ ساڵ و وێنەگر ، باست قادرزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ، زاهێر حاجیپوور تەمەن ٣٨ ساڵ و هەر دووکیان خوێنەری دەق، سەمیع مەحموودی ئەقدەم وانەبێژی زمانی کوردی و هەر چوار کەسیان خەڵکی شنۆ دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.