بریندار بوونی دوو کۆلبەر لە سنووری بانە
چوارشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۲   |  06-03-2024
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری «هەنگەژال»ی شاری بانە لانی کەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
تا ئێستا ناوی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بە ناوی فەخرەدین یووسفی زانراوە و ناوی کۆڵبەری دیکە نادیارە.
شایانی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە لاقیان بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراونەوە و دواتر فەخرەدین یووسفی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە شاری کرماشان گواستراوەتەوە.