فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە
پێنجشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۲   |  15-02-2024

محەممەد بەهرامی کۆڵبەری خەڵکی بانە و زانیار محەممەدی کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان محەممەد بەهرامی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور لە هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ زانیار محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە بریندار بوو.
شایانی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە.