فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی هاووڵاتیەکی خەلکی شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین
چوارشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۳   |  24-04-2024

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە گوندی «هەرمێدۆڵ»ی ئەم شارە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە گواسترایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی کەیوان (نازناوی نادیار) ناسراو بە کەیوان هەرمێدۆڵی تەمەن ٣١ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی هەرمێدۆڵی نزیک لە شاری سەقز بریندار بوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە شاری سەقز گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و بارودۆخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییە باش ڕاگەیەنراوە.
کەیوان هەرمێدۆڵی خێزاندار و باوکی منداڵێکە و لەکاتی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
بە پێی ئامارەکان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لایەنیکەم دوو هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە و ٤ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.