فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ١٣٠ کەس بەهۆی بوومەلەرزە لە شاری خۆی
پێنجشەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۱   |  19-01-2023

بەهۆی بوومەلەرزەیەک لە شاری ”خۆی” سەر بە پارێزگای ورمـێ، نزیکەی ١٣٠ کەس بریندار بوون و زیاتر لە ٥٠٠ خانووبەرە زیانیان پێ گەییشت.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفەرانبار، بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.٤ ڕیشتەر لە شاری خۆی ڕووی دا کە بە هۆیەوە نزیکەی ١٣٠ کەس بریندار بوون و زیانێکی مادیی زۆریش بە زیاتر له ٥٠٠ خانووبەرە گەییشتووە.

هەروەها ١٥ گوندی نزیک شاری خۆی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە زیانیان پێ گەییشتووە و کاربەدەستانی ڕژیم لەو شارە ڕایانگەیاندووە کە ڕێژەی زیانەکان دواتر ڕادەگەیەندرێن .

مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش بەهۆی ڕووداوی بوومەلەرزە بە گەورەیی ٥.٤ ڕیشتەر لە شاری خۆی،  ٥٢٨ کەس بریندار بوون.

ڕووداوی سروشتی لە ئێران بەهۆی ناستانداردبوونی خانووبەرە و ڕێگاوبانەکان و گرینگی نەدانی کاربەدەستانی بێدەرەتانی ڕژیم، هەمیشە زۆرترین خەساری بەدواوە دەبێت و ئەمەش ناکارامەیی زیاتری ڕژیم دەردەخات.