بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنووری بانە
هەینی ۱۱-۰۶-۱۴۰۱   |  02-09-2022
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە ناوەکانی ڕەزا حەسەنی و کەریم ڕەسووڵی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کران.
کەریم ڕەسووڵی خەڵکی گوندی وشکە دەرە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و سەر، دەست و لاق و سکی بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها، ڕەزا حەسەنی خەڵکی سەقز سمتی بە سەختی بریندار بووە و ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراون.