بریندار بوونی ٢ کۆلبەر لە سنووری نەوسوود و بانە
سێشەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۱   |  17-05-2022
رۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گولان دوو کۆڵبەر یەکیان بە ناوی ئارەش عەلی ئەولاد لە سنووری خەڵکی سەلاسی باوەجانی و جەمال سالحی لە سنووری بانە لە کاتی کۆلبەری لە لایەن هیزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێ کرا و بە توندی بریندار کران.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەوال، ئارەش عەلی ئەولاد کە خەڵکی گوندی “نیمە کارە”ی سەلاسی باوەجانییە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان بە سەختی بریندار بووە. هەروەها جەمالی سالحی خەلکی ئاوایی «شەشە» سەر بە ناوچەی بانە لە سنووری برویشکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی رژیم لاقی بەسەختی بریندار بووە.