بریندار بوونی ٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود
چوارشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۲   |  02-08-2023
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری شاری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە لانیکەم دوو کۆڵبەربە ناوەکانی لایق دەروێشی و ئەرکان ڕەحمانی، خەڵکی شاری جوانڕۆ بریندار بوون. بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەم دوو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج و کەمەر و قۆڵیان پێکراوە، پاش برینداربوونیان بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.