فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٣ کۆلبەر لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۱   |  16-05-2022

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی گولان سێ کۆڵبەری خەڵکی پاوە بە ناوەکانی تاهیر قوبادی، میلاد قوبادی و شادمان کەریمی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار کران. ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەرزایییەکانی گوندی ”هانی گەرمەڵە” سەر بە نەوسوود و لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە. جێی ئاماژەیە کە ئەم سێ کۆڵبەرە لە ناحیەی کە پشت، سمت، کەمەر و ڕانیان پێکراون.