فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی ٣ کۆلبەر لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024

سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.
شەوی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، جەبار وەیسی خەڵکی گوندی “جۆجاڕ” سەر بە شاری سەلاس باوەجانی، یەزدان و بەرزان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە بە سەختی بریندار بووە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و بۆ ناوەندی دەرمانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.