بریندار بوونی پێنج ئەندامی بنەماڵەی گیانبەخت کردوویەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۱   |  16-11-2022
شەوی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، یەکێک لە هاووڵاتیانی شاری کامیاران بە ناوی فواد محەممەدی باوکی دوو منداڵ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی بەخت کرد. بنەماڵەی ناوبراو کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئازیزیان چووبونە نەخۆشخانەی سینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە تەقەیان لێکرا و پێنج ئەندامی بنەماڵەی فواد محەمەدی لەوانە “ئیسماعیل محەممەدی” باوک ، “حەسەن محەمەدی، مام و سێ برای ناوبراو بە ناوەکانی ، “ئەحمەد و ئارام و خەبات محەممەدی” برای فواد لەم ڕووداوەدا برینداربوون.