بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری بانە
سێشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۱   |  14-06-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی مانگی جۆزەردان، کۆڵبەریک بە ناوی “ناسێح زارعی” خەڵکی گوندی “سالووک“ی سه‌ر به‌شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “سەرتەزێن“، به‌سه‌ختی برینداربوو.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له‌شاری بانه بەبێ هیچ هۆکارێک، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان كردووه‌ته ئامانجی ده‌سترێژی گوللە و به‌هۆیه‌وه ئەم كۆڵبه‌رە زەحمەتکێشە بە سه‌ختی برینداربوو كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كرا.