بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
هەینی ۱۱-۰۶-۱۴۰۱   |  02-09-2022
ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی خەرمانان هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم لە خاڵی سنووری “میل”ی شاری نەوسوود ڕاستەوخۆ لە دووری یەک مەترەوە تەقەیان لە کۆلبەرێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی ئەیووب مەولودی خەلکی گوندی (تین)ی سەر بە شاری پاوە کرد. ناوبراو لە هەردوو ڕان و دەستی چەپێوە بریندار بوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە.