بریندار بوونی کۆلبەرێکی لاو لە سنووری بانە
دوشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۱   |  30-05-2022
رۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان، لاوێکی کۆلبەر بە ناوی “ئەحمەد زەرفام” خەلکی سەردەشت،لە کاتی کاری تاقەت پڕوکێنی کۆلبەری، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری رژیمی کۆماری ئیسلامی، لە سنووری هەنگەژالی بانە بریندار کرا.