فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی کۆلبەرێکی لاو لە سنووری بانە
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024

دوای ئەوەی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە گیراوە و دەست و چاویان بەستووە، بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و ئێسکی چەند شوێنێکی جەستەیان شکانداووە و دواتر بە فیشەک لاقیان بریندار کردووە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بێهنام شەریفیان، بەهۆی لێدانی دڕندانەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەسەختی بریندار بووە و دوایی دەست و لاقیان بەستووە و فیشەکێکیان لە لاقی داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام شەریفیان هیشتا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە لەژێر چارەسەریی پزیشکدایە و بە وتەی پزیشکەکان دەبێت چەندین نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت تاکوو تەندروستی ئەو کۆڵبەرە جێگیر دەبێتەوە.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە چەکی کڵاشینکۆف لە لاقی ئەو هاووڵاتییەیان داوە.