بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ
سێشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۱   |  06-09-2022
لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد کەریمی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
محەممەد کەریمی لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.