بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سورکێو لە بانە
پێنجشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۲   |  17-08-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ جەلال سوهرابی کۆڵبەری خەڵکی گوندی تاژان سەر بە ناوچەی ئاڵۆتی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار جەلال سۆهرابی لە سنووری سورکێو لە بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.