بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن مەحموودی و خەڵکی گوندی “کانیڕەش”ی سەر بە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان چەند شوێنی جەستەی، بە تایبەتی چاوی بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی قووڵی و دژواریی برینەکانییەوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “فارابی” لە شاری تاران گواستراوەتەوە.