فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
هەینی ۲۹-۱۰-۱۴۰۲   |  19-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
پێشتریش واتە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بەناوی “یەحیا” لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لاقی بەسەختی بریندار کرابوو.
هاوکات، کەسێکی دیکە بە ناوی “ئیدریس ئیسماعیلی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە بەسەختی بریندارکرا. شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرە بەدوای ئەوەیکە لە لایەن ئەم هێزانەوە بریندار کراوە دراوەتە بەرلێدان و کوتان و بەحاڵی خۆی جێهێشتراوە کە لە ئاکامدا لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی جەوهەر مۆرادی تەمەن ٢٨ ساڵ و حەمید ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندارکراون.