برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۳   |  25-09-2024
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ٢ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە چەکی ساچمەیی، دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود بە سەختی بریندار بوون. شایانی باسە، ئەم دوو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، دەست، کەمەر، ڕان و پشتیان بە قورسی بریندار بووە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “شوکروڵڵا ناوی خێزانی نادیار تەمەن ٤٢ ساڵ و کەمال مەحمودی” تەمەن ٤٠ ساڵ و هەر دووکیان خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون.