فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023

ڕۆژی دووشەممە، ١١ی گوڵان، کۆڵبەرێک بە ناوی غوڵام مەحموودیان و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە و جێی نیگەرانییە.
هاوکات لەگەڵ غوڵام مەحموودیان، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی “دشە”ی سەر بە شاری پاوە کە تا ئێستا ناوی نەزانراوە، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بریندار بووە.