برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023
ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە و کامیاران، لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی ڕژیمەوە کراونەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم دوو کۆڵبەرە “ئارمان محەممەدی” خەڵکی سنە و “مێهران (پاشناو نادیار) خەڵکی کامیاران، ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە بە بێ هیچ هۆکارێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون. شایانی باسە، ئارمان محەممەدی بەهۆی قورسی برینەکانییەوە بۆ بنکەکانی تەندروستی راگوێزراوە.