فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود
پێنجشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۲   |  07-03-2024

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد میرانی خەڵکی گوندی “بانەوڕە”ی سەر بە شاری پاوە، لاقی بە سەختی بریندار بوو و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گواسترایەوە. هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی ئەبووبەکر سەر و دەستی بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی عەتا حوسێنی و ئەفشین نەزەری، لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بریندارکران.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، عەتا حوسێنی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوە سینگی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە پێکراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. ناوبراو تەمەن ٣٢ ساڵ و باوکی منداڵێکە.
هەروەها ئەفشین نەزەری، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە سنووری نەوسوود دەستبەسەرکرا و لە ئەنجامی لێدان و کوتان لەلایەن ئەو هێزانەوە دمووچاوی بریندار بووە.