برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری”تەتە”ی هەورامان
چوارشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۳   |  24-04-2024
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی چیای “تەتە”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی گوڵان، عەلی محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ڕژیم لاقی بریندار بووە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٣ی گوڵان، خەلیل پەرویزی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەرزیان”ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لەسەر سنووری “تەتە”ی هەورامان بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە پشتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێکراوە و پاش برینداربوونی، بەمەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی”ی مەریوان گواستراوەتەوە و هێشتا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.