برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۱-۱۲-۱۴۰۲   |  01-03-2024
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەردین (نازناوی نادیار) لە سنووری تەتە سەوڵاوا و تاهیر (نازناوی نادیار) لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بریندار بوون.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە، فەردین خەڵکی گوندی «دەرەکێ» سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر کۆڵبەران لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار کرا. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممە، تاهیر (نازناوی نادیار) خەڵکی سەلاس باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود لە نزیک شاری پاوە پێی بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە، تەنیا لە مانگی فێبریوەریدا، لانیکەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٦٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.