برینداربوونی سێ برای گیانبەختکردوو هێمن هەمزە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۱   |  24-01-2023
ڕۆژی سێشەممە ۴ی بەفرانبار، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوو هێمن هەمزە لە ئاوایی بێوران سەر بە شاری سەردەشت و لە ئاکامی تەقە و دەسڕێژیی ئەو هێزانە سێ برای بە ناوەکانی ئازاد، عەبدوڵڵا و محەممەد هەمزە بریندار بوون کە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گوازراونەتەوە. شایانی باسە کە هێمن هەمزە لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.