فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە تەتەی هەورامان
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوی سەباح، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “هەڵوژان”ی سەر بە شاری مەریوان و کەنعان تەباسیدە، تەمەنی ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوون.
ئەم دوو کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و چاودێریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گواستراونەتەوە. هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی فەرید بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنووری بانە بریندار بوو. شایانی باسە، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەرکردن و چاودێریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری بانە گواستراوەتەوە.