فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
هەینی ۱۵-۱۰-۱۴۰۲   |  05-01-2024

هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و ڕوانسەر بەسەختی بریندارکراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “حسێن ڕۆستەمی”، خەڵکی شاری جوانڕۆ و فەرهاد (ناوبانگ نادیار) خەڵکی “تازاوا” سەر بە شارۆچکەی شاهۆی شاری ڕوانسەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندارکراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە ڕەوتی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە کە ناوەکەی تا ئێستا نەزانراوە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا کوشتنی کۆڵبەران بەنیسبەت چەند ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە بە شێوەیەک کە ٤١ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و لانیکەم ٢٩٢ کۆڵبەریش بریندار کراون.