برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود
پێنجشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۲   |  22-02-2024
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممە، سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە سەختی بریندار بوون و بارودۆخی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.
شایانی باسە کە تا ئێستا ناوی ئەم سێ کۆڵبەرە نەزانراوە.