فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود و بانە
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١۵ی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “حەمزە یووسفی” و “مەنسوور میروەیسی” بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و باری تەندروستیی حەمزە یووسفی ناجێگیرە. لە لایەکی دیکەوە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “خالق ئەبووبەکری”، تەمەن ٣٧ ساڵ، “عەلی ئەبووبەکری”، تەمەن ٣٠ ساڵ، “ناسر بەری”، تەمەن ٤٣ ساڵ و “هێمن”، خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ” ی ئەو شارە، بە سەختی بریندار بوون. شایانی باسە، ئەم چوار کۆڵبەرە بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە.