فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۲   |  23-11-2023

٩ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل ڕەحیمی، ئەسعەد حەسەنپوور، سەلام و جەوهەر، خەڵکی شاری سەقز، مەهدی جەمالی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، سیامەند، موراد و شاهین، خەڵکی بۆکان و محەممەد، خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژئم لە سنووری بانە بریندار بوون. ناوبانگی چەند کەس لەو کۆڵبەرانە هێشتا نەزانراوە.
درەنگانی شەوی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر لانیکەم ٩ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان، بانە و سنە لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم دەست، سەر، لاق و سکیان پێکراون و بەسەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “جافرخان”ی سەر بە شاری سەقز سکی پێکراوە و بریندار بووە کە بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە گواسترابووەوە کە بەداخەوە گیانی لەدەستدا.