فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ئەندامێکی خاوێنکردنەوەی مین بەناوی “ڕەحیم ئەکبەری” بەهۆی تەقینەوەی گولەی بەجێماوی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بریندار بو.
شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە دوای برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی “ئەبۆلفەزلی عەباس”ی شاری قەسری شیرین و لەوێوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.