برینداربوونی ٣ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
یەکشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۲   |  10-03-2024
ڕۆژی هەینی، ١٨ی ڕەشەمە، بەهمەن بەدری، خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی گوندی “مزران”، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە ئۆتۆمبێل بەسەختی بریندار بووە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، باری تەندروستیی بەهمەن بەدری ناجێگیرە و ئیستا لە بەشی (ICU) ی نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فایەق بێهنا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراوە.
هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، ئەرسەلان نازری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەوالینەجەف”ی سەر بە شاری داڵاهۆ، بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە “پێی”ی ناوبراو بەسەختی بریندار بووە.