برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
ڕۆژی شەممە ١ی مانگی ڕێبەندان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “نۆشمە”ی سەر بە نەوسوود، بۆسەیان بۆ کۆڵبەران ناوەتەوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەم هێزانە پێنج کۆڵبەر بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، تەنیا لە سنووری کرماشان ١٦١ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.