فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە نەوسوود و بانە
شەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۲   |  09-12-2023

پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی، “فەرهاد سولەیمانی” و “حەمزە سولەیمانی”، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ و دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “ئومێد ئیبراهیمی” و “عادڵ محەممەدنژاد” و هەروەها کەیوان (ناوبانگ نادیار) کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار، لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بەناوەکانی “فەرهاد سولەیمانی” و “حەمزە سولەیمانی”، لە سنووری شاری نەوسوودی کرماشان زگ و کەمەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان برینداربووە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەز، “ئومێد ئیبراهیمی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “عادڵ محەممەدنژاد” تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز، کەیوان کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار، لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە چەکی ساچمەیی بریندارکراوە.