فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان
شەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۳   |  20-04-2024

ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیەک کۆڵبەر، سێ کەس بە ناوەکانی موعین شەریفی تەمەن ٢٤ ساڵ و محەممەد (ناوبانگ نادیار) هەردووکیان خەڵکی جوانڕۆ و سەعید (ناوبانگ نادیار) خەڵکی گوندی سەفیاوا سەر بەو شارە، لە سنووری نەوسوودی پاوە دەست و لاقیان بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، کەیوان دارابی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لاقی بەسەختی بریندارکرا و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواسترایەوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، محەممەد ڕەحیمی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز لە کاتی ڕاوەدوونانی ژمارەیەک لە کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەهۆی بەربوونەوە لاقی بریندار بوو.