برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری سەوڵاوا
دوشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۳   |  01-04-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوە، سیروان تاک، خەڵکی گوندی قەڵا شێخانی سەر بە شاری سنە، دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئەمیر و سیامەک و هەروەها سامان، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری سەوڵاوا بریندار بوون.
شایەنی باسە کە ئەو چوار کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.