فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
پێنجشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۳   |  30-05-2024

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، محەممەد خەسرەوی خەڵکی گوندی “باشماخ” سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی، لە نزیکیی کارگەی خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی شارۆچکەی پیشەیی “دەشتی بێڵوو”ی مەریوان بریندار کراوە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، محەممەد خەسرەوی لە بەشی بڕبڕەی پشتی کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە و ئێستا لە بەشی چاودێریی تایبەتیی نەخۆشخانەی کەوسەری سنەدا خەوێندراوە.