فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کرێکارێک بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە تۆربەت حەیدەرییە
شەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۳   |  14-12-2024

لەئەنجامی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، کرێکارێکی چاڵ هەڵکەن، بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، کرێکارێکی ١٨ ساڵ تەمەن لەکاتی هەڵکەندنی چاڵێک لە تۆربەت حەیدەرییە، بەهۆی نەبوونی کەرەسەی خۆپارێز و ئەمنییەتی شوێنی کار، بەربووەوە ناو چاڵێکی ١٤٠ میتری و بە سەختی برینداربووە. شایانی باسە، بەدوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن، ئەم کرێکارە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری دایە.