برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۳   |  07-01-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، ئومێد ئەفروزە، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری سەقز بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە لە ناوچەی سنووری “بەستام”ی سەقز بەر تەقەی ڕاستەوخۆ کەوتووە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، ئومێد ئەفروزە بەهۆی سەختی برینەکانی دوای بەرکەوتنی فیشەک، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “شەفا”ی سەقز گواستراوەتەوە.